گەردن کەچی وەك چۆن پێویستە له كاتی نوێژ هەموو ڕوكن و ڕەكاتەكانی نوێژ به جوانی ئەنجام بدەین ئاواش پێویسته كە لەكاتی نوێژدا گەردن كەچ بین، چونكه له كاتێكدا تۆ نوێژ دەكەیت ئەوا بزانه ڕوەو قیبله كه لە خزمەتی خودای گەورەدا وەستاویت و گفتوگۆ لەگەڵ خزمەت ئەودا ئەنجام دەدەیت. بیر بکەوه لەوەی دەیڵێیت ، تێ بگە له واتای سەر دانەواندن و كڕنوش بردن، كە دەبێت له ئاست هەموو فەرمانێكی خوداییدا ئاوا گەردن كەچ و گوێ ڕایەڵ بین، دوور له سەرپێی و لووت بەرزی، بەمەش خودا لەخۆت ڕازی دەكەیت و لە خزمەتی هاوەڵانی نوێژ پاك و ڕۆژو پاكدا بەرە و بەهەشتی خودایی بەڕێ دەكەوێت....
چەند فەرموودەیەک سەبارەت بە نوێژ ١ـ ده ست نوێژ
ـ عن ابی هریره () قال سمعت رسول الله() یقول:
((ان امتی یدعون یوم القيامة محجلین من آثار الوضوء. فمن استطاع منكم ان يطيل غرته فليفعل)) متفق علیه. واته: له ئەبۆ
هوره یرەوه (رەزای خودای لێبێت) گوتویەتی : بیستومه له پێغەمبەری خوداوه (دروود و سەلامی خودای لێبێت) كه فەرموویەتی: ئوممەتی من له ڕۆژی قیامەتدا دەست و دەم وچاویان پرشنگداره كه بانگ دەكرێن، ئەویش بەهۆی شوێنەواری ده ستنوێژ گرتنەوەیه، بۆیه هەر كەسێك له ئێوه گەر توانی زیاتر دەم وچاوی بشوات بابیكات.
ـ وقال(): ((تبلغ الحلية من المؤمن حيث يبلغ الوضوء)) رواه مسلم. واته پێغەمبەر (دروود و سەلامی خودای لێبێت) فەرمویەتی: خشڵ و زێڕی باوەڕدار به ئەندازەی شوێنی دەستنوێژگرتنەكەیەتی.
ـ وقال(): ((من توضأ فأحسن الوضوء، خرجت خطاياه من جسده حتى تخرج من تحت أظفاره)) رواه مسلم. واته پێغەمبەری خودا (دروود و سه لامی خودای لێبێت) فەرموویەتی: هەر كەسێك به جوانی دەستنوێژ بگرێت، ئەوا گوناهی لاشەی له ژێر نینۆكەكانیەوه دەچێته دەرەوه.
٢ـ بانگ
ـ قال رسول الله(): ((ألمؤذنون أطول الناس أعناقا يوم القيامة)) رواه مسلم.
واته پێغەمبەری خودا (دروود و سەلامی خودای لێبێت) فەرمویەتی: بانگ بێژەكان سەر بەرزترین کەسن لەڕۆژی قیامەتدا.
ـ قال رسول الله ((من قال حين يسمع النداء: أللهم رب هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة آت محمدا ألوسيلة والفضيلة، وابعثه مقاما محمودا الذي وعدته، حلت له شفاعتي يوم القيامة)) رواه البخاري.
واته: پێغەمبەری خودا (دروود و سەلامی خودای لێبێت) فەرموویەتی: ( هەر کەسێک گوێی لە بانگەوە بۆ
. ئەویش گوتی: ئەی خودای ئەم بانگەوازە تەواوە و ئەم نوێژە ڕاست و دروستە، پلەی (الوسیله) ی بەهەشت ببەخشە بە (محمد) ـ دروود و سەلامی خودای لێبێت ـ و هەروەها پلەی (محمود)ی سوپاسگوزاری پی ببەخشە کە خوت پەیمانت پێ داوە، ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو مسۆگەر دەبێت.
٣ـ نوێژ
ـ قال رسول الله(): ((من صلى ألبردين دخل الجنة)) متفق عليه. واته پێغەمبەری خودا (دروود و سه لامی خودای لێبێت) فەرمویەتی: هه ر كەسێك نوێژی بەیانی و عەسر، له كاتی خۆیدا ئەنجام بدات ئەوا دەچێته بەهەشتەوه.
ـ وقال (): ((إن الله وتر يحب الوتر، فأوتروا ياأهل القرآن)) رواه أبۆ
داود والترمذي قال حديث حسن. واته: پێغەمبه ری خودا فەرموویەتی: خودای گەوره تاك و تەنیایه و تاكی خۆش دەوێت، دەی ئێوەش ئەی ئەهلی( قورئان) نوێژی سوننەتی (وەتر) بكەن.
أللهم اجعلنا من الذين على صلواتهم يحافظون.
ومن الذين في صلاتهم خاشعون.
وأخيراً نسأل الله لنا ولكم
ألقبول ودوام الاستقامة وآخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على اشرف الانبياء والمرسلين. ...