چۆنیەتی نوێژکردن/ لاپەڕەی سێیەم

 ئەوجا (الله أكبر) دەکەی و دەچیە کڕنوش بردن (ســجده). (کڕنوش) بردنیش دەبێ لەسەر حەوت جێگە بێ: هەردوو پێ و هەردوو چۆک و هەردوو بەری دەست و نێو چاوان لەگەڵ لووت. نابێت هیچ بەشیک لەم حەوت جێگەیە لە زەوی ‌هەڵبڕابیت لەکاتی سوجدە بردندا. ئەوجا لەکاتی سوجدە بردندا سێ جار دەڵێی (سُبْـحانَ رَبِّـيَ الأَعْلـى). واتە: پاک و بێ گەردی بۆ خودای بەرز و باڵام.

الله أكبر

 
سُبْـحانَ رَبِّـيَ الأَعْلـى

 ئەوجا (أللهُ أكْبَرُ) بکە :

أللهُ أكْبَرُ


و لە سوجدە هەستەوە ولەسەر چۆک (ئەژنۆ) دانیشە و لاقەکانت لە ژێر خوتتدا دابنێ و هەردوو دەستت لەسەر هەردوو چۆکەکانت دابنێ. بە شیوازێک سەری پەنجەکان نزیک بێت لە سەر چۆکتەوە. ئەوجا سوننەتە لێرەدا (لەنێوان دوو سوجدەدا) ئەو دوعایە بکە و بڵێ: (رَبِّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي). و اتە: خودایە لێم خۆشبە و ڕەحمم پێ بکە.

رَبِّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي


  ئەوجا بڵی: (الله أكبر) و دووبارە بڕۆ بۆ سوجدە و سێ جار بڵێ: (سُبْـحانَ رَبِّـيَ الأَعْلـى).

الله أكبر

 
سُبْـحانَ رَبِّـيَ الأَعْلـى


  پاش تەواو بۆ نی (سوجدەی دووەم)..(ألله أكبر) بکە و بەڕیکی دانیشە و (ألتحيات) بخوینە.
ئەم دانیشتنەت با بەم شێوەیە بێ‌: لاقی چەپ لە ژێر خۆتا ڕابخە و لەسەری دانیشە و سنگی پێی ڕاستیشت ڕێک دابنێ

 

و دەستەکانیشت نزیک لە چۆکتەوە دابنێ. دەستی چەپ ڕابخە لەسەر ڕانی چەپت بە کراوەیی، دەستی ڕاستیشت هەموو پەنجەکانی دابخە جگە لە پەنجەی شایەتومان کە بە ڕێک و نوشتاوەیی بیهێڵەوە تا لە کاتی شایەتوماندا ئیشارەتی پێ بکەیت.

الله أكبر

 

خوێندنی (ألتحيات) لە ڕەکاتی دووەم بە کورتی بخوێنە. بەڵام لە ڕەکاتی سێیەم وەک نوێژی ئێوارە (صلاةالمغرب) کە نوێژەکە خۆی سێ ڕەکاتە. یا لە ڕەکاتی چوارەم وەک نوێژی نیوەڕۆ (صلاة الظهر) و نوێژی عەسر (صلاة العصر) و نوێژی خەوتنان (صلاة العشاء) کە خۆیان چوار ڕەکاتن. ئەوا خوێندنی (ألتحيات) دریژ دەکەیتەوە.بەو شێوەیەی کە لە داهاتوودا باسی دەکەین.

چۆنیەتی (ألتحيات): لە کاتی ئەم دانیشتنەدا کە ڕەکاتی (دووەمە) بەم شێوەیە (ألتحيات) بخوێنە:



  هەر کە تەحیاتت تەواو کرد ئەوجا بەلای ڕاست سەلام دەدەیەوە و دەڵێی: (اَلسَّلاَمُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللهِ)

اَلسَّلاَمُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللهِ

ئەوجا بەلای چەپ سەلام دەدەیەوە و دەڵێی: (اَلسَّلاَمُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللهِ)

اَلسَّلاَمُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللهِ

 بە سەلام دانەوەش نوێژەکە کۆتایی پێ دێت....
دیارە ئەگەر نوێژەکە دوو ڕەکات بۆ وەک نوێژی بەیانی، بەم شێوازە دەکرێت..
....ئەگەر سێ ڕەکات بۆ وەک نوێژی شێوان (مغرب) ئەوا دوای خوێندنی (التحیات) یەکسەر (الله أكبر) بکە و هەستەوە و ڕەکاتی سێ یەم ئەنجام بدە و دوای سوجدە کان (التحیات) بخوێنە بەو شێوەی سەرەوە بەڵام بەسیکی دیکەی دەخەیتە سەر کە لە خوارەوە دیاری کراوە...
....ئەگەر نوێژەکە چوار ڕەکاتی بۆ وەک نوێژی (نیوەڕۆو عەسر و عیشا) ئەوا دوای تەواو بۆ نی تەحیاتی یەکەم هەستەوە دوو ڕەکاتی دی ئەنجام بدە وەکو وینەی دوو ڕەکاتی یەکەم.......واتە (نوێژی چوار ڕەکات وەک دووپاتکردنەوەی دوو نوێژی دوو ڕەکاتی وایە بەڵام ئەوەندە هەیە: لە ڕەکاتی سێ یەم و چوارەمدا تەنها سورەتی (الفاتحه) بخوێنە. ئیتر سوننەت وایە کە سورەتی دی پاش (الفاتحە) نەخوێنیت پاش دوو ڕەکاتی یەکەم.
لە ڕەکاتی سێیەم وەک نوێژی شێوان یا لەڕەکاتی چوارەم وەک نوێژی نیوەڕۆ و عەسر و عیشا لە دانیشتندا کە تحیات دەخوێنی هەر وەکوو باسمان کرد وەک ئەوەی سەرەوە بیخوێنە بەڵام ئەم بەشەی دی بخەرە سەری، واتە: تەحیاتی دووەم کەمێک درێژتر دەبێ لەوەی یەکەم:

چۆنیەتی (ألتحيات): لە کاتی ئەم دانیشتنەدا کە ڕەکاتی سێ یەمە وەک نوێژی شێوان....یا ڕەکاتی چوارەمە وەک نوێژەکانی دی بەم شێوەی سەرەوە کە باسمان کرد تەحیات بخوێنە، دوایی ئەم بەشەی خوارەوەی بخەرە سەر و تەواوی بکە:





نوێژی بە کۆمەڵ (صلاة الجماعة): نوێژی بە کۆمەڵ سوننەتێکە پێغەمبەر () تەئکیدی لە سەر کردووە کە بکرێت، جا کە کاتی نوێژ هات و بانگبێژ بانگیدا، نوێژکەران لە هەموو شوێنیکەوە ئامادە دەبن، ئەوجا نوێژ بەرپا دەکرێ و (ئیمام) پێش دەکەوێ و نوێژکەران لە دووای ئیمامە بە ڕیز و بە ڕێک و پێکی ڕادەوەستن. ئەوجا ئیمام دەست بە نوێژ دەکا و بە ئاشکرا و بەدەنگ دەڵێ: (أَللهُ أَكبَرْ)، نوێژکەرانیش دوای ئەو دەڵێن: (أَللهُ أَكبَرْ)، بەڵام بەدەنگێکی نزم کە نوێژکەرەکە هەر خۆی گوێی لێ بێت، ئەوجا ئیمام چی بکات ئەوانیش لە دوای ئەو وەک ئەو دەکەن. نوێژی بە کۆمەلیش بە بیست و حەوت پلە لە نوێژی بە تاک پاداشتی زۆرترە.

 


  
    


W W W . M O S L I M . S E

 


 
رۆژنامەی هیجری و میلادی
 







گه ڕانه وه  بۆ سایتی موسلیم