چۆنیەتی نوێژکردن/ لاپەڕەی یەکەم

خودای گەورە دەفەرموێ:
{{إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا ﴿١٠٣﴾}}. ألنساء.
واتە: بەڕاستی نوێژ لەسەر ئیمانداران فەرزە لەکاتی دیاریکراودا دەبێ ئەنجام بدرێت.
بەر لە نوێژ کردن پێویستە مرۆڤی مسوڵمان دەستنوێژی هەبێت و بەرگ و پۆشاکەکەی پاکژ بێت و لە سەر جێگە و شوێنێکی پاکژ بۆ ەستێت و لەش و لاری داپۆشراو بێت...
خو ئەگەر نویژی فەرزی وەک نوێژی (بەیانی، نیوەڕۆ، عەسر، نوێژی شێوان و نوێژی عیشا) ئەنجام دەدا، ئەوا پێویستە کاتی نوێژەکە هاتبێت، هەروەها وادیارە سوننەتە کە نزیك لە دیوار یان کۆڵەکەیەک نوێژەکەمان بکەین تا کەس بە بەردەمماندا نەڕوات.

ووشەکانی بانگ:
بانگ مانای ئەوەیە، کە کاتی نوێژ هات و دەستکەن بە نوێژ کردن وە بەم شێوەیە دەگوترێ:


بانگ
   بانگ

وەڵامدانەوەی بانگ:
سوننەتە لە کاتی بانگدا خۆمان بێدار بکەینەوە و وەڵامی بانگ بدەینەوە، بەم شێوازەی خوارەوە:
لە کاتێکدا بانگبێژ گوتی (أللهُ أكْبَرُ أللهُ أكْبَرُ) تۆیش لەدوایەوە هەمان شت دووپات بکەرەوە و بڵێ (أللهُ أكْبَرُ أللهُ أكْبَرُ). کە بانگبێژ گوتی (أشْهَدُ أنْ لاَ إلهَ إلّا اللَّهُ) تۆیش لەدوایەوە هەمان شت دووپات بکەرەوە و بڵێ (أشْهَدُ أنْ لاَ إلهَ إلّا اللَّهُ). کاتێک بانگبێژ گوتی (أشْهَدُ أنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللَّهِ) تۆیش لەدوایەوە هەمان شت دووپات بکەرەوە و بڵێ (أشْهَدُ أنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللَّهِ). کاتێک گوتی (حَيَّ عَلَى الصَّلاةِ) سوننەتە تۆش بڵێیت (حَيَّ عَلَى الصَّلاةِ). وە کاتێکیش گوتی (حَيَّ عَلَى الفَلاحِ) ئەوا تۆش بڵێ (حَيَّ عَلَى الفَلاحِ). وەکاتێک بانگبێژ گوتی (أللهُ أكْبَرُ أللهُ أكْبَرُ) ئەوا تۆش وێنەی ئەو دووپات بکەرەوە و بڵێ (أللهُ أكْبَرُ أللهُ أكْبَرُ). وەکاتێک بانگبێژ گوتی(لا إلهَ إلّا اللَّهُ) ئەوا تۆش وێنەی ئەو دووپات بکەرەوە و بڵێ (لا إلهَ إلّا اللَّهُ).
ئەوجا دوعا بکە و بڵێ: (اللّهُمَ رَبّ هذهِ الدعوةِ التّامّة، والصَّلاة القائمة، آتِ مُحَمّداً الوسيلةَ والفضيلة، وأبْعثهُ مقاماً مَحموداً الذي وَعدته)


پێش ئەوەی نوێژی فەرز بکەیت سوننەتە قامەت بکەیت بەم شیوەیە:
  نوێژ

دوای تەواو بووونی قامەت، ڕوو لە قیبلە بکە بە ئەنجامدانی نویژەکەت.....

با ئێستا نوێژەکەمان بکەین:

بەرانبەر قیبلە ڕادەوەستی (واتە: ڕوو لە کەعبەی پیرۆز دەکەیت کە قیبلەی مسوڵمانانە). ئینجا لە دڵدا نییەت دەهێنی "کە تۆ ئەو نوێژە دەکەیت".
نوێژ
ئینجا (أللهُ أكْبَرُ). دەکەیت. واتە: خودا لە هەموو شت گەورەترە. (سوننەتە لەکاتی گوتنی أللهُ أكْبَرُ دەستەکانت بەرز بکەیتەوە تا ئەندازەی شانەکانت و نابێ پەنجەکانت لەیەک بکەیتەوە ).


نوێژ

بەدەستی ڕاستمان لەمەچەكدا دەستی چەپمان دەگرین و له ژێر سنگماندا دایدەنێین، واته له سەروو ناوكەوه دەبێت دەستمان بگرین.

نوێژ 

دوعای دەست پێكردنی نوێژ بخوێنە و بڵێ: (سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ وَتَبَارَكَ اسْمُكَ وَتَعَالَى جَدُّكَ وَلاَ إِلَهَ غَيْرُكَ). واته‌ : خودایه‌ پاکی و بێ گه‌ردی و ستايش بۆتۆیه‌، وه‌ ناوی تۆ پيرۆز بێت و فه‌ڕو به‌ره‌که‌تی زۆر بێت و گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتت بڵند بێت و هیچ په‌رستراوێک نيه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌تۆ .          
یاخود بڵێ: (اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدْتَ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ، اللَّهُمَّ نَقِّنِي مِنْ خَطَايَايَ، كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الْأَ بْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ، اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي مِنْ خَطَايَايَ بِالثَّلْجِ وّالْمَاءِ وَالْبَرَدِ). واته‌: خودایه‌ نێوان من و گوناهه‌کانم دوور بخه‌ره‌وه‌ وه‌ک چۆن رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوات له‌یه‌ک دوورخستۆته‌وه‌، خودایه‌ له‌گوناهه‌کانم پاکم بکه‌ره‌وه‌ هه‌روه‌کو چۆن کراسی سپی له‌چڵک پاک ده‌بێته‌وه‌، خودایه‌ له‌ گوناهه‌کانم بمشۆره‌وه‌ به‌ به‌فر و باران و ته‌رزه‌ .  

سورەتی (الفاتحه) بخوێنە,"خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه‌ له‌ هه‌موو ركا‌ته‌كاندا واجیبه‌ "وە روكنێكە لە روکنەکانی نوێژ، به‌بێ خویندنی فاتیحه‌ نوێژەکەت تەواو نابێ" ...... بەم شیوەیە بیخوێنە:


أَعُوذُ بِاللهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيم

أَعُوذُ بِاللهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيم

بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِِ

الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ

إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ

اِهْدِنَا الصِّراطَ الْمُسْتَقِيمَ

صِرَاطَ الَّذِينَ أنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلاَ الضَّالِّيِنَ

آميــــــن

دوای ئەوەی کە سورەتی (الفاتحه)ـه ت خوێند و گوتت (آميــــــن)، پاش هەناسەیەک سورەتێکی دیکە بخوێنە ..... بۆ نمونە سورەتی (ألإخلاص):


بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِِ

قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ

اللَّهُ الصَّمَدُ

لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ

وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ


ئه وجا (الله اكبر) بكه و وێنەی ته كبیرەی یەكەم جار، تا نەرمەی گوێ یاخود تا ئاستی سەرشانەكان، دەستەكانت بكەرەوه با لەپی دەستەكانت ڕوەو قیبله بێت وپەنجەكانت جووت بێت....



  ئینجا دەچیە (ڕکوع)، له ڕكوعدا پشتت بچەمێنه و به هەردوو ده ستت سەر چۆكەكانت بگره و پشتت تەخت و ڕێك بكه و سێ جار بلێ:   سُـبْحَانَ رَبِّـَى الْعَظيِمِ  (پاکی و بێگەردی بۆ خودای گەورەم)...



نوێژ    


  لە (رکوع) ڕاست دەبیەوە تا پشتت ڕێک دەبێتەوە و بە جوانی بە پێوە دەوەستیت و دەڵێی: سَمِـعَ اللهُ لِمَـنْ حَمِـدَه، كه ڕێك وه ستایت و له جوڵه كه وتیت ده ڵێیت رَبَّنـا وَلَك َالحَمْـدُ... (خودا گوێی لەو کەسە بۆ و، کە سوپاس و ستایشی کرد، پەروەردگارمان! سوپاس و ستایش هەر بۆتۆیە).
     


نوێژ نوێژ


نوێژ  نوێژ
  نوێژ  نوێژ

W W W . M O S L I M . S E

 


 
رۆژنامەی هیجری و میلادی
 







گه ڕانه وه  بۆ سایتی موسلیم