ئەو شتانەی کە کردنیان (مکروه) ـه بۆ دەستنوێژگر: (مکروه) ـه بۆ ئەو کەسەی دەستنوێژ دەگرێت سوننەتێک لەو سوننەتانە واز لێ بهێنێ کە لە پێشەوە باسکرا، بۆ ئەوەی لە پاداشتیان بێ بەش نەبێت، چونکە کردنی شتی (مکروه) دەبێتە هۆی بێ بەش بۆ ون لە پاداشتی چاک، وەک ئەو کەراهەتەش بە واز هێنان لە سوننەت بەجێ دێت. بەتاڵکەرەوەکانی دەستنوێژ: چەند شتێک هەیە کە دەستنوێژ پوچەڵ دەکەنەوە و دەری دەکەن لە گەیاندنی مەبەستەکەی، ئەویش ئەوانەن: هەرشتێک لە پاش و لە پێش بێتە دەرەوە. بێ هۆش بۆ ون بە هۆی لە هۆش چون یا شیتی. دەستدان لە عەورەت بەڕووتی. خەوی قوڵ بە شێوەیەک کە ئەو کەسە هیچ ئاگای لە خۆی نەمێنێ.