شێوازی دەستنوێژ گرتن

ئێمەی مسوڵمان کە بڕوامان بەم ئایینە پیرۆزەی ئیسلامە و بڕوامان بە پێغەمبەری پێشەوایە محمد ()، دەبێ ئیمە سوور بین لەسەر ئەوەی کە بەپێی سوننەتەکانی ئەو پێغەمبەرە خۆشەویستە کار بکەین لە ژیانی ڕۆژانەماندا. یەک لەو سوننەتانە کە لێرەدا باسی دەکەین ئەوەیە کە چۆن پێغەمبەری پێشەوامان () دەستنوێژی گرتووە ئێمەش دەبێ چاو لەو بکەین و وەکو ئەو بکەین.
لە کاتی چونە ئاودەست پێی چەپت پێش بخە بۆ چوونە ژوورەوە و بڵێ: ((بِسْمِ الله أللّهُمَّ إنّي أعوذُ بِكَ مِنَ الخُبْثِ والخَبائِث)). واتە: بەناوی خودا، خودایە پەنا بەتۆ دەگرم لە جنۆکەی پیسی نێر و مێ. "سەحیحی بۆ خاری".
لەئاودەست بە دەستی چەپ تارەت بگرە و خۆت لە میز و پیسایی پاک بکەرەوە، دوای خۆت شوێنی میز و پیسایی پاک بکەرەوە چونکە پاک و تەمیزی یەک لە ڕەوشتە جوانەکانی مرۆڤی مسوڵمانە. دوای ئەوە دەستت بە ئاو و سابۆ ن جوان بشۆ.
کە لەئاودەست دێیتە دەرەوە بە پێی ڕاستت وەرە دەرەوە و بڵێ: ((غُفْرانَك)) واتە: خودایە داوات لێ دەکەم لێم خۆشبی. "ترمذي".

دەستنوێژ    دەستنوێژ
   

چۆن دەستنوێژ دەشۆی:

 یەکەمجار دەبێ نیاز و مەبەستت وابێ، کە تۆ دەستنوێژ هەڵدەگری و بڵێ: بسم الله

 دووەمجار: هەردوو دەستەکانت تا مەچەکت دەشۆی.

نوێژ

 سێیەمجار: سێ جاران ئاو لە دەمت وەردەدەیت.

نوێژ

 چوارەمجار:لووتت پاکژ بکەرەوە و سێ جاران ئاوی تێ وەردە.

نوێژ

 پێنجەمجار: سێ جاران روخسارت (دەم و چاوت) بشۆ لە (ڕووانی مووی سەرەوە تا ژێر چەناگە) و لە
  (نەرمەی گوێوە بۆ نەرمەی گوێ).

نوێژ نوێژ


 شەشەمجار: سێ جاران باسکەکانت، تا ئەنیشکت دەشۆی، باسکی ڕاستت ئینجا باسکی چەپت.

 

 حەوتەمجار: دەستی ڕاستت تەڕ بکە و بەسەر پرچی سەرت دابهێنە. ئەم کردەیە پێی دەڵێن "مەسحی سەر".

نوێژ


 هەشتەمجار:بەدەستی تەڕ هەردوو گوێچکەکانت پاکژ بکەوە.

نوێژ

 نۆیەمجار : سێ جاران هەردوو پێیەکانت، تاسەرەوەی گۆزینگەکانت (قولە پێ) بشۆ، پێی ڕاستت ئینجا پێی چەپت.

نوێژ

 دوای ئەوەی دەستنوێژت شوشت ڕوو لە قیبلە بکە و بڵێ : ( أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ‏ ‏مُحَمَّدًا‏‏عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي مِنْ التَّوَّابِينَ وَاجْعَلْنِي مِنْ الْمُتَطَهِّرِينَ).


واتە: شایەتی دەدەم کە خودا تاک و تەنیایە و ، محمد یشپێغەمبەر و بەندەی خودایە. خودایە! منیش بخەیە ڕیزی تۆبەکار و گوناح هەڵوەریوەکانەوە.


 تێبینی: سوننەتە دوای دەستنوێژ دوو رکات نوێژ بکەیت. نوێژ


W W W . M O S L I M . S E

دەستنوێژ

 


 
رۆژنامەی هیجری و میلادی
 






 دەستنوێژ

 دەستنوێژ
گه ڕانه وه  بۆ سایتی موسلیم