هەر كەسیك بیەوێت نوێژ ئەنجام بدات ئەوا پێویسته لەسەری ده ستنوێژی هەبیت، چونكه هەرگیز نوێژ بەبێ دەستنوێژ ئەنجام نادرێت . دەستنوێژ ئەوەیه: شوشتنی چەند بەشێكی تایبەتی له لەشی مرۆڤی موسڵماندا.... ئه وەش بۆ ئەو مەبەستەیه تا موسڵمان بەخاوێنییەوه بچێتە بەردەم خودای گەوره. خودای گەورە لە بەشیك لەئایەتی ژمارە (6) لە سورەتی (المائدە) دەفەرموێ: {{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ﴿٦﴾}} ألمائدة. واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: کاتێک ویستتان هەستن بۆ نوێژ ئەوە سەرەتا رووخسارتان بشۆن، ئینجا دەستەکانتان لەگەڵ ئەنیشکتاندا، پاشان دەستی تەڕ بهێنن بەسەر سەرتاندا، پێتان بشۆن لەگەڵ قولە پێتاندا. هەروەها پێغەمبەری خودا () دەفەرموێ (لاتُقبَلُ صلاةٌ بِغَيرِ طَهور) ـ رواه مسلم ـ واتە: نوێژ بەبێ پاکی و خۆ پاک کردنەوە لەپیسی، خودا وەری ناگرێ و قبوڵی ناکات.... موسلیم گێراویەتیەوە ـ . . مرۆڤی موسڵمان جگە لەوەی کە دەبێ لەشی پاک بێ، جل و بەرگی پاک بێ ئەوا دەبێ: دڵی پاك بێ... دڵی ڕەش نەبێ بەرامبەر بە هیچ کەس، حەسود نەبێ، ڕق و کینە لە ناو دڵیدا نەبێت. چاوی پاك بێ ... بەپێسی سەیری کەس نەکا و سەیری شتێک نەکا کە خودا پێی ناخۆش بێ. زمانی پاک بێ... درۆ نەکا، جوێن نەدا، قسەی ناشیرن نەکا، زەم و غەیبەتی کەس نەکا. دەستی پاک بێ... دزی نەکا، ئەزیەتی خەڵک نەدا، خێر و خێراتی پێ بکا. دەست نوێژ گرتن لایەنی فەرزی هەیە و لایەنی سوننەت: 1 ـ فەرزەکانی دەستنوێژ: بۆ دەستنوێژ جەند پایە و فەرزیک هەیە کە حەقیقەتی دەستنوێژیان لێ پێک دێت بە شێوەیەک ئەگەر یەکێک لەو فەرزانە بەجێ نەهات ئەوە دەستنوێژەکە بەپێی شەرعی ئیسلام بە دەستنوێژ دانانرێت. ئەوانەی خوارەوە فەرزەکانی دەستنوێژن: نییەت: کارێکە تەنها هی دڵە و گوتنی بەدەم شەرعی نیە. دەم و چاو شوشتن. شۆردنی هەرد دوو دەست تا ئەنیشک. مەسح کردنی سەر (دەست بەسەر سەر داهێنان بە تەڕی). شۆردنی هەر دوو پێ لەگەڵ قولە پێ. ڕیز کردنی فەڕزەکان بە مانای: تەرتیب و پاش و پێش نە کردنی ئەوانەی باسمان کرد. 2 ـ سوننەتەکانی دەستنوێژ: ئەوانەن کە لە پێغەمبەرەوە () هاتوون. بێ ئەوەی واجبی کردبن لەسەر کەس و بێ ئەوەی ئینکاری کردبێت لەسەر کەسێک کە تەرکی کردبن. ئەوانەی خوارەوە سوننەتەکانی دەستنوێژن: ناوی خودا هێنان (بسم الله) کردنه. شۆردنی هەردوو دەست سێ جار بەر لە هەموو شتێک. سیواک کردن. سێ جار ئاو لە دەم وەردان. ئاو لە لووت کردن و فم کردنەوەی سێ جار. پەنجە خستنە نیوان مووەکانی ڕدێن (ڕیش). پەنجە خستن لە نیوان پەنجەکانی دەست و پێ. مەسحی گوێ. پێشخستنی لای ڕاست بە سەر لای چەپدا. دوور بوون لە زیادڕەوی لە بەکارهێنانی ئاودا. خوێندنی دوعا لەکاتی دەستنوێژ و لە دوای دەستنوێژدا.
هەر كەسیك بیەوێت نوێژ ئەنجام بدات ئەوا پێویسته لەسەری ده ستنوێژی هەبیت، چونكه هەرگیز نوێژ بەبێ دەستنوێژ ئەنجام نادرێت . دەستنوێژ ئەوەیه: شوشتنی چەند بەشێكی تایبەتی له لەشی مرۆڤی موسڵماندا.... ئه وەش بۆ ئەو مەبەستەیه تا موسڵمان بەخاوێنییەوه بچێتە بەردەم خودای گەوره. خودای گەورە لە بەشیك لەئایەتی ژمارە (6) لە سورەتی (المائدە) دەفەرموێ: {{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ﴿٦﴾}} ألمائدة. واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: کاتێک ویستتان هەستن بۆ نوێژ ئەوە سەرەتا رووخسارتان بشۆن، ئینجا دەستەکانتان لەگەڵ ئەنیشکتاندا، پاشان دەستی تەڕ بهێنن بەسەر سەرتاندا، پێتان بشۆن لەگەڵ قولە پێتاندا.
هەروەها پێغەمبەری خودا () دەفەرموێ (لاتُقبَلُ صلاةٌ بِغَيرِ طَهور) ـ رواه مسلم ـ واتە: نوێژ بەبێ پاکی و خۆ پاک کردنەوە لەپیسی، خودا وەری ناگرێ و قبوڵی ناکات.... موسلیم گێراویەتیەوە ـ . .
مرۆڤی موسڵمان جگە لەوەی کە دەبێ لەشی پاک بێ، جل و بەرگی پاک بێ ئەوا دەبێ: دڵی پاك بێ... دڵی ڕەش نەبێ بەرامبەر بە هیچ کەس، حەسود نەبێ، ڕق و کینە لە ناو دڵیدا نەبێت. چاوی پاك بێ ... بەپێسی سەیری کەس نەکا و سەیری شتێک نەکا کە خودا پێی ناخۆش بێ. زمانی پاک بێ... درۆ نەکا، جوێن نەدا، قسەی ناشیرن نەکا، زەم و غەیبەتی کەس نەکا. دەستی پاک بێ... دزی نەکا، ئەزیەتی خەڵک نەدا، خێر و خێراتی پێ بکا.
دەست نوێژ گرتن لایەنی فەرزی هەیە و لایەنی سوننەت: 1 ـ فەرزەکانی دەستنوێژ: بۆ دەستنوێژ جەند پایە و فەرزیک هەیە کە حەقیقەتی دەستنوێژیان لێ پێک دێت بە شێوەیەک ئەگەر یەکێک لەو فەرزانە بەجێ نەهات ئەوە دەستنوێژەکە بەپێی شەرعی ئیسلام بە دەستنوێژ دانانرێت. ئەوانەی خوارەوە فەرزەکانی دەستنوێژن: نییەت: کارێکە تەنها هی دڵە و گوتنی بەدەم شەرعی نیە. دەم و چاو شوشتن. شۆردنی هەرد دوو دەست تا ئەنیشک. مەسح کردنی سەر (دەست بەسەر سەر داهێنان بە تەڕی). شۆردنی هەر دوو پێ لەگەڵ قولە پێ. ڕیز کردنی فەڕزەکان بە مانای: تەرتیب و پاش و پێش نە کردنی ئەوانەی باسمان کرد. 2 ـ سوننەتەکانی دەستنوێژ: ئەوانەن کە لە پێغەمبەرەوە () هاتوون. بێ ئەوەی واجبی کردبن لەسەر کەس و بێ ئەوەی ئینکاری کردبێت لەسەر کەسێک کە تەرکی کردبن. ئەوانەی خوارەوە سوننەتەکانی دەستنوێژن: ناوی خودا هێنان (بسم الله) کردنه. شۆردنی هەردوو دەست سێ جار بەر لە هەموو شتێک. سیواک کردن. سێ جار ئاو لە دەم وەردان. ئاو لە لووت کردن و فم کردنەوەی سێ جار. پەنجە خستنە نیوان مووەکانی ڕدێن (ڕیش). پەنجە خستن لە نیوان پەنجەکانی دەست و پێ. مەسحی گوێ. پێشخستنی لای ڕاست بە سەر لای چەپدا. دوور بوون لە زیادڕەوی لە بەکارهێنانی ئاودا. خوێندنی دوعا لەکاتی دەستنوێژ و لە دوای دەستنوێژدا.