ألحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على خير خلقه وصفوة رسله وأنبيائه محمد () الداعي الى الحق والهادي الى أقوم سبيل، وعلى آله الطيبين الطاهرين، واصحابه الكرام، ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين. أما بعد: خودای گەورە دەفەرموێ:{{فَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا ﴿١٠٣﴾}}. ألنساء. واتە: نوێژ بە تەواوی ئەنجام بدەن، چونکە بەڕاستی نوێژ لەسەر ئیمانداران فەرزە لە کاتی دیاریکراودا دەبێ ئەنجام بدرێت.هەروەها خودای گەورە دەفەرموێ: {{ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ ﴿٤٥﴾ }}. ألعنكبوت. واتە: نوێژیش بەچاکی ئەنجام بدە، چونکە بەڕاستی نوێژ بەرهەڵستی لە گوناه و تاوان و نادروستی دەکات، بێگومان یادی خودا لە هەموو شت گەورەتر و بە نرخترە (کە دەبیت لەکاتی نوێژ و کاتی دیکەش بییر و هۆشی ئیماندار دابگرێت) و خودا خۆی زانایە بە هەموو ئەو کار و کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن. پێغەمبەری پێشەوامان محمد () دەفەرموێ: ((أَوَّلُ مَا يُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ألصَّلاة فإن صَلَحَتْ صَلَحَ سائِرُ عَمَلِهِ وَإنْ فَسَدَت فَسَدَ سائِرُ عَمَلِهِ)). الترمذي وحسّنه الألباني. واتە: لەقيامەتدا يەكەم شت بەندەى لەسەر لێپرسينەوه بكرێت نوێژە, جا ئەكەر نوێژەكانى تەواو و چاك بن ئەوا تێكراى كردەوەكانى دیکەشی چاك دەبن, وە ئەگەر خراپ بوون, ئەوا گشت كردەوەكانى دیکەشی خراپ دەبن...هەروەها دەفەرموێ: ((إنّ العَهدَ الَّذي بَيْنَنا وَبَيْنَهُمْ ألصَّلاة، فَمَنْ تَرَكَها فقد كفَرَ)). رواه الترمذي وإبن ماجة والامام أحمد. واتە: پەیمانی نێوان ئێمە (مسوڵمانان) و ئەوان (کافران) نوێژە جا هەرکەسیک نەیکات ئەوە کافرە. خۆشەویستان: نوێژ كۆڵەكەی ئیسلامه، دوای گوتنی شایەتوومان، یه كەم خشتی سەر بناغەی ئیمانه، له بەر گەورەیی نوێژ بوو كە له ئاسمان و لەكاتی (میعراج)دا فەرز كرا [**]. پێغەمبەری خودا () دەفەرموێ:« بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَالْحَجِّ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ ». رواه البخاري و مسلم. واتە: ئیسلام لەسەر پێنج پایە دامەزراوە: شایەتی دان بەوەی کەوا هیچ پەرستراویک نییە شایەنی پەرستن بێت بەڕاستی جگە لە (الله)، وە موحەممەدیش بەندە و نێرراو و پێغەمبەری (اللە) یە، وە نویژ کردنە، وە زەکات دانە، وە حەج کردنی ماڵی خودایە، وە ڕۆژوو گرتنی رەمەزانە. هەروەها پێغەمبەر () ده فەرموێت: (نوێژ كۆڵهكهی دینه)، نوێژ وهكو ئهو بهرده وایه كه بۆ بنچینهی خانویهك دادهنرێت, ههر خانویهك بهردی بناغهی نهبێت ئهوا بهشهكانی دیکەی پێك نایهت, بۆیه ئهی مسوڵمانی بهڕێز دهبێت بزانیت یهكهم كردهوه كه له رۆژی دوایی خودای گهوره پرسیارت لێ دهكات لهسهری (نوێژهكانته)، ئهگهر له نوێژهكانت دهرچووی ئهوا به پشتیوانی خودا ئهوانهی دیکەت ئاسان دهبێت, نوێژێك كه كۆڵهكهی دین بێت و یهكهم شت بێ كه پرسیار له بهنده بكرێت لهسهری كهواته ئێمهی موسڵمان پێویسته كه ئهم نوێژه به شێوهیهكی دروست و ڕاست ئهنجام بدهین بۆ ئهوهی بهو شێوهیه بێت كه خودای گهوره دهیهوێت و لێمان وهربگرێت. جگه لەوەش خودای گەوره مزگێنی داوەته كەسانێك كه دڵیان به نوێژەكانیانەوەیه و لەكاتی خۆیدا نوێژ دەكەن، به وەی دەخرێنه بەهەشتەوه و لەوێش ڕێزیان لێدەگیرێ: {{وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ ﴿٣٤﴾أُوْلَئِكَ فِي جَنَّاتٍ مُّكْرَمُونَ ﴿٣٥﴾}}.ألمعارج واتە: ئەوانەی كە له نوێژ كردندا ملكەچن خودای گەوره مزگێنی پێ داون كه له دونیا و قیامەتدا سەركەوتوو دەبن...
نوێژ یەکەم عیبادەتە کە خودا واجیبی کردووە لەسەر خەڵکی، خودای گەورە بۆ خۆی سەرپەرشتی واجیب بوونەکەی کردووە لە شەوی (میعراج)دا. لە شەوی ئیسرا (شەوڕۆیی) و میعراج (بەرز بوونەوە). کە پێغەمبەری خودا ( ) لە (المسجد الحرام)وە لە مەککەوە برایە (المسجد ألأقصى) پاشان بردنی لەوێوە بۆ حەوت ئاسمانەکان و سەروەتر بۆ لای عەرشی خودای گەورە لەلای (سدرة ألمنتهى) کە لەوێ گوێی لە خشەخشی قەڵەمی ئەو فریشتانە بووە کە قەزاو قەدەر و کار و باری مرۆڤەکان دەنووسن، ئەوەش لەگەورەترین موعجیزاتی پێغەمبەره ( ). لەوێدا خودای گەورە بۆخۆی بەبێ (واسطة) لەگەڵ پێغەمبەردا ( ) دواوە بۆ واجب بوونی نوێژ، (ئەنەس) خودا لێی ڕازی بێت فەرموویەتی: شەوی شەوڕۆیی نوێژ واجب کرا، لە پێشدا پەنجا نوێژ بوو لە رۆژێکدا، پاشان کەمکرایەوە تا کرا بە پێنج نوێژ لە شەو و ڕۆژێکدا، پاشان بانگ کرا ئەی موحەممەد: ووتەی من گۆڕانی بەسەردا نایەت، وە ئەو پێنج نوێژە پاداشتی پەنجا نوێژی هەیە .....بخاری و مسلم گێڕاویانەتەوە