خودای گەورە دەفەرموێ:
كَذَّبَتْ عَادٌ الْمُرْسَلِينَ﴿١٢٣﴾إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ هُودٌأَلَاتَتَّقُونَ﴿١٢٤﴾إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ﴿١٢٥﴾فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿١٢٦﴾وَمَاأَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِمِنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ﴿١٢٧﴾أَتَبْنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ آيَةً تَعْبَثُونَ﴿١٢٨﴾وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ ﴿١٢٩﴾}}. [ألشعراء].
واتە: قەومی (عاد) یش بەرنامەی هەر هەموو پێغەمبەرانیان بەدرۆ زانی. کاتێک (هود) ی پێغەمبەری برایان پێی گوتن: ئایا خۆتان ناپارێزن (لەسزای خودا)؟ بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمین و دڵسۆزم بۆتان، کەواتە لەخودا بترسن و فەرمانبەردارم بن، من داوای هیچ جۆرە پاداشتێکتان لێ ناکەم لەسەری، من تەنها پاداشتی خۆم لەپەروەردگاری جیهانەکان دەخوازم. ئایا ئێوە لەهەموو شوێنێکی بڵند و سازگاردا کۆشک و تەلار دروست دەکەن و خۆتان سەرگەرمی کەیف و شادی دەکەن؟! (ئایا بۆئەوە درەست کراون؟). هەر خەریکی دروستکردنی کارگە و کارخانەن و بەئومێدی ئەوەن هەمیشە بژین و نەمرن... .
گەلی (عاد) گەلیک بوون نیشتەجێی دۆڵی (ئەحقاف) بوون کە دەکەوتە ناوچەی (حضرموت)..خودای گەورە دەفەرموێ:{{وَاذْكُرْ أَخَا عَادٍ إِذْ أَنذَرَ قَوْمَهُ بِالْأَحْقَافِ}}.[ألأحقاف/21]. واتە: ئەی پێغەمبەر (
) یادی براکەی قەومی عاد ــ هود پێغەمبەر ــ بکە، کاتێک قەومەکەی بێدار کردەوە لەدۆلی (ئەحقاف). ووشەی (ئەحقاف) کۆی (حقف)ە ومانای ناوچەی لماوی دەگەیەنێت.
ئەو گەلە شاریکیان بنیات نابوو ناوی (ئیرەم) بوو کەلەقورئانیشدا باسی کراوە، خودای گەورە دەفەرموێ:{{أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ ﴿٦﴾ إِرَمَ ذَاتِ الْعِمَادِ ﴿٧﴾}}.(ألفجر). واتە: ئایا نەتزانیوە پەروەردگاری تۆ چی کرد بە هۆزی عاد کە هۆزیک بوون لە (ئیرەم) کە تەلاری گەورە و بەرزیان دروست دەکرد و خانووەکانیان بەچەندین ستوون (عەموود)ی پتەو ڕاگیرابوو.
گەلی (عاد) گوناه و تاوانیان لەڕادە بەدەر بوو بۆیە خودای گەورە پێغەمبەرێکی بۆناردن بەناوی (هود) بۆ ئەوەی ئامۆژگاریان بکات و هۆشیاریان بکاتەوە کە ڕوو بکەنە خودای گەورە و هەرئەو بپەرستن و دەستبەرداری شیرک بن و وازبێنن لەپەرستنی بتەکان. لەم بارەیەوە خودای گەورە دەفەرموێ:{{وَاذْكُرْ أَخَا عَادٍ إِذْ أَنذَرَ قَوْمَهُ بِالْأَحْقَافِ وَقَدْ خَلَتْ النُّذُرُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ﴿٢١﴾}}. (ألأحقاف). واتە: ئەی پێغەمبەر (
) یادی براکەی قەومی عاد ــ هود پێغەمبەر ــ بکە، کاتێک قەومەکەی بێدار کردەوە لەدۆڵ و بیابانەکاندا (مەبەست ناوچەی حضرموت)ە ــ بێگومان بێدارخەرەوەی زۆر لەپێش ئەو و دوای ئەویش تێپەڕیان کرد، هەر هەموویان ئەوەیان بەخەڵکی ڕاگەیاندووە کەجگە لەخودا کەسی دی نەپەرستن ــ بەڕاستی من دەترسم سزایەکی زۆر گەورە و بێ سنوورتان لەڕۆژێکی سامناکدا بۆپێش بیت.
بەڵام داخۆ کاریگەری ئەو بانگەوازە لەسەر گەلی (عاد) چەند بووبێت؟ کاریگەرەکەی هە رئەوەندە بوو کە ئەوان بەچاوی سووک سەیری (هود) یان دەکرد و زۆر بە ناشیرینی وەڵامیان دەدایەوە و ڕیزیان لێ نەدەگرت و بە (شێت و گەمژە و درۆزنیان وەسف دەکرد). خودای گەورە دەفەرموێ:
{{قَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي سَفَاهَةٍ وِإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ الْكَاذِبِينَ ﴿٦٦﴾قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي سَفَاهَةٌ وَلَكِنِّي رَسُولٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٦٧﴾أُبَلِّغُكُمْ رِسَالاتِ رَبِّي وَأَنَاْ لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ ﴿٦٨﴾}}. (ألأعراف). واتە: ئەو دەسەڵاتدارانەی کەبێ بڕوا بوون لەقەومەکەی گوتیان: بەڕاستی ئێمە تۆ لەنەفامیدا دەبینین) و واش گومان دەبەین کەتۆ یەکێک بیت لەدرۆزنەکان. (هود) فەرمووی: ئەی قەوم و عەشرەتم من هیچ گێلی و نەفامیم پیوە نیە، بەڵکو من پێغەمبەرێکم لە خودای پەروەردگاری جیهانیانەوە بۆئێوە نێرراوم و پەیامەکانی پەروەردگاری خۆمتان پێ ڕادەگەیەنم، هەروەها من پەند و ئامۆژگاریتان بەئەمانەتەوە پی ڕادەگەیەنم و ڕی پێشاندەرێکی سەرڕاستانم.*
هود (علیه السلام)، بەردەوام بوو لەهەوڵدانی بۆ قەناعەت پی کردنی گەلەکەی بە گەڕانەوە بۆسەر ڕێی ڕاست و لەبەشێکی دیکەی ئەو هەوڵانەیدا دەیویست نیعمەت و بەخششەکانی خودایان بەبییر بێنیتەوە بۆ ئەوەی بەخۆیان دابچنەوە وسوپاسی خودای گەورە بکەن و وازبێنن لەبتپەرستن و ڕوو لەخودا بکەن. خودای گەورە دەفەرموێ:{{أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَاءكُمْ ذِكْرٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَى رَجُلٍ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ وَاذكُرُواْ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَاء مِن بَعْدِ قَوْمِ نُوحٍ وَزَادَكُمْ فِي الْخَلْقِ بَسْطَةً فَاذْكُرُواْ آلاء اللّهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٦٩﴾}}. (ألأعراف). واتە: ئایا ئێوە سەرسام بوون لەهاتنی بەرنامە و یادخەرەوەیەک لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ سەر پیاوێکی (ڕاستگۆ) لەخۆتان؟ تابێدارتان بکاتەوە، جایادی ئەوکاتە بکەنەوە کەخودا ئێوەی کردە جێنشین لەدوای قەومی نوح (کەخودا بەهۆی گوناهیانەوە لەناوی بردن)، یان سەیرکەن جۆن خودا هێزی زیاتری لەجەستەتان و لەدەسەڵاتیشتاندا پێداون، کەواتە یادی ناز و نیعمەتەکانی خودا بکەن بۆئەوەی سەرفرازبن.
بەڵام گەلەکەی (هود) مافی سوپاسگوزارییان بەرامبەر ئەو هەموو بەخشش و نیعمەتەی خودای گەورە بەجێ نەگەیاند و بایەخیان نەدا بە بانگەوازەکەی (هود). (هود)یش پێی گوتن: باشە ئێوە لەهەموو شوێنێکی بڵند و سازگاردا کۆشک و تەلار دروست دەکەن و خۆتان سەرگەرمی کەیف و شادی دەکەن، (ئایا بۆ ئەوە دروست کراون؟). هەر خەریکی دروستکردنی کارگە و کارخانەن و بەئومێدی ئەوەن هەمیشە بژین و نەمرن..کاتێک کەپەلاماری خەڵکیش دەدەن، بەشێوەیەکی زۆر دڵ ڕەق و دڕندانە پەلامار دەدەن و دەست دەوەشێنن!. کەواتەلەخودا بترسن و فەرمانبەردارم بن..لەو خودایە بترسن کە ئەو هەموو خێر و بێرەی پێ بەخشیوون..ماڵاتی زۆر و نەوەی زۆری پێ بەخشیوون..ئەو هەموو باخ و بێستان و کانی و ڕووبارانەی پێ بەخشیوون..بەڕاستی من دەترسم لەرۆژێکی زۆر سەختدا بەڵایەکی گەورە یەخەتان پێ بگریت...{{أَتَبْنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ آيَةً تَعْبَثُونَ ﴿١٢٨﴾ وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ ﴿١٢٩﴾وَإِذَا بَطَشْتُم بَطَشْتُمْ جَبَّارِينَ ﴿١٣٠﴾
فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿١٣١﴾ وَاتَّقُوا الَّذِي أَمَدَّكُم بِمَا تَعْلَمُونَ ﴿١٣٢﴾ أَمَدَّكُم بِأَنْعَامٍ وَبَنِينَ ﴿١٣٣﴾
وَجَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ﴿١٣٤﴾ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿١٣٥﴾ }}. (ألشعراء).
گەلی عاد بەپیر بانگەوازەکەی (هود)ەوە نەچوون و سووریش بوون لەسەر پەرستنی بتەکانیان، هەربۆیە بە (هود)یان گوت: ئەی (هود): بەڵگەیەکی زۆر ڕۆشنت بۆ نەهێناوین تا بەتەواوی ئێمە قەناعەت بکەین (کە تۆ پێغەمبەری خودایت) وئێمەش واز لەخوداکانی خۆمان ناهێنین بەقسەی تۆ، ئێمە ئیمان و بروامان نیە بەڕاستێتی تۆ. ئێمە هیچ ناڵێین ئەوە نەبێت: وادیارە هەندێ لەخوداکانمان بەخراپ دەستیان لێ وەشاندوویت!! هود گوتی: دەی من بەڕاستی خودا دەکەم بەشایەت (شاهد) و ئێوەش بەشایەت بن کەبێگومان من بەریم لەوەی ئێوە دەیکەنە شەریک و هەواڵ بۆخودا..دە ئێوەش خۆتان و خوداوەندەکانتان فێڵ و پیلانم لێ بکەن هەر هەمووتان، کەوابوو وەرن هەمووتان کۆببنەوە و نەخشە بکێشن بۆ لەناوبردنم، پاشان مۆڵەتیشم مەدەن!..چونکە من پشتم بەخودا بەستووە، کەپەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەیشە، هیچ گیانلەبەرێک نیە جڵەوی بەدەست خودای گەورەوە نەبێت، بێگومان پەروەردگارم لەسەر بەرنامەو ڕێبازێکی ڕاست و دروستە. جائەگەر ئێوە گوێم بۆنەگرن و پشت بکەنە ئەم بەرنامە و پەیامە خوداییەی بەمندا نێرراوە بۆتان و پەروەردگارم ــ ئەگەر ملکەچ نەبن ــ توانای لەسەر لەناوبردنتان هەیە و دەتوانێت گەلێکی دیکە بخاتە شوینی ئێوە و لەخاکی ئێوەدا نیشتەجێ بکات، ئێوە ناتوانن هیچ زیانێک بەو بگەیەنن، بێگومان خودا تواناو دەسەڵاتی لەسەر هەموو شتێک هەیە:
{{ قَالُواْ يَا هُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِي آلِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ ﴿٥٣﴾إِن نَّقُولُ إِلاَّ اعْتَرَاكَ بَعْضُ آلِهَتِنَا بِسُوَءٍ قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللّهِ وَاشْهَدُواْ أَنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٥٤﴾مِن دُونِهِ فَكِيدُونِي جَمِيعًا ثُمَّ لاَ تُنظِرُونِ ﴿٥٥﴾إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللّهِ رَبِّي وَرَبِّكُم مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلاَّ هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا إِنَّ رَبِّي عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٥٦﴾فَإِن تَوَلَّوْاْ فَقَدْ أَبْلَغْتُكُم مَّا أُرْسِلْتُ بِهِ إِلَيْكُمْ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّي قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلاَ تَضُرُّونَهُ شَيْئًا إِنَّ رَبِّي عَلَىَ كُلِّ شَيْءٍ حَفِيظٌ ﴿٥٧﴾}}.(هود).
کافرەکان گوتیان ئێمە ئەم قسانەمان بەلاوە گرنگ نیە، ئامۆژگاریمان بکەیت و نەیکەیت وەک یەک وایە: {{ قَالُوا سَوَاء عَلَيْنَا أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُن مِّنَ الْوَاعِظِينَ ﴿١٣٦﴾}} (ألشعراء).گەلی (عاد) نیگەرانی یەکی زۆریان لە (هود) و لەبانگەوازەکەشی دەربڕی و بەهیچ جۆرێک وازیان لەپەرستنی خوداوەندەکانیان بۆ پەرستنی خودای پەروەردگار نەهێنا، وباوەڕیشیان بەهەڕەشەکانی (هود) نەدەهێنا کەپێی دەگوتن خودای گەورە سزایەکی سەختیان دەدات و هەروەها پێی دەگوتن: (هەر دەبێت ڕق و تووڕەیی خوداتان بەسەردا ببارێت و چاوەڕێی سزای خودا بن، ئەوا منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕوانم):
{{قَالُواْ أَجِئْتَنَا لِنَعْبُدَ اللّهَ وَحْدَهُ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿٧٠﴾
قَالَ قَدْ وَقَعَ عَلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ رِجْسٌ وَغَضَبٌ أَتُجَادِلُونَنِي فِي أَسْمَاء سَمَّيْتُمُوهَا أَنتُمْ وَآبَآؤكُم مَّا نَزَّلَ اللّهُ بِهَا مِن سُلْطَانٍ فَانتَظِرُواْ إِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُنتَظِرِينَ ﴿٧١﴾ }} (ألأعراف).
واتە: گوتیان: ئایا تۆ هاتوویتە لامان بۆ ئەوەی تەنها خودا ببپەرستین و واز لەو پەرستراوانە بهێنین (کە ساڵەهایە) باو و باپیرانمان دەیانپەرستن؟! (بەگاڵتە و بێ باوەڕیەوە گوتیان): کەوابوو ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانیت ئەو بەڵێنانەی کە پێمان دەدەیت بۆمان پێش بهێنە!!
هود فەرمووی: ئیتر ئەوە بەڵا و ناخۆشی خەشمی خودا کەوتە سەرتان، ئایا ئەوە ڕاستە ئێوە موجادەلە و دەمە دەمیم لەگەڵ دەکەن لەسەر کۆمەڵێک بت و پەیکەر کە خۆتان و باو و باپیرانتان ناوتان ناون؟ بێگومان هیچ پەیوەندیەکیان بەخوداوە نیە، هیچ بەڵگەیەک لەلایەن خوداوە دانەبەزیوە کە ئەوانە گچکەترین کاریان بەدەست بێت، ئێوە چاوەڕێ بن، منیش لەگەڵتاندا لەچاوەڕوانانم.
لەم دەقە قورئانیەی سەرەوەدا بۆمان دەردەکەوێ جۆرە بەندکاریەکی ڕۆحی باڵی بەسەر گەلەکەی (هود) دا کێشاوە، چونکە لاسایی کردنەوەی کوێرانەی باو و باپیرانیان هەموو سەربەستیەکی تێڕوانین و بیرکردنەوەی لێ زەوت کردوون، هەروەها دەبینین هێزی بەڵگەکەی (هود) لە چ ئاستێکی باڵا دایە کاتێک هەموو خوداوەندەکانیان دەکات بەچەند ناوێکی بەتاڵ کە لەجیهانی ڕاستیدا هیچ شتێکی ناوبراو (مسمیات) یان تێدا بەدی ناکرێت، هەروەک لەڕادەی ئەو شتەشدا نین کەناەکانیان لێ بنرێت، چونکە هیچ بەڵگەیەک لەسەر خوداوەندی (الوهیە) ی ئەو بتانە نی یەو هێزێکیشیان نیە کە وجودی پەرستنیان بسەلمێنێت.
خودای گەورە چەند ساڵێک لەسەر یەک بارانی بۆ گەلەکەی (هود) نەباراند وە ئەوەش بووە هۆی قاتی وگرانی بۆ ئەم گەلە یاخی بووە. ئەم وشکە ساڵانە وەک نامەیەکی ئاگادار کردنەوە بوو دەربارەی نزیک بوونەوەی هاتنی سزای خودای گەورە لەسەریان.
لەو ساتانەشدا (هود) ی پێغەمبەری خودا هەر بەردەوام بوو لەئامۆژگاری کردنیان و هۆشیار کردنەوەیان و پێی گوتن:
{{وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ وَلاَ تَتَوَلَّوْاْ مُجْرِمِينَ ﴿٥٢﴾}} (هود).
گەلەکەی (هود) بەردەوام بوون لەسەر کفر و گومڕایی و ڕۆچوونیان لە تاواندا، ئیتر خودای گەورە فەرمانی لەناو بردنی ئەو گەلەی دەرکرد و پەڵە هەورێکی بۆ ناردن، جاکاتێک پەڵە هەورەکەیان دیت ڕووی کردۆتە دۆڵ و ناوچەکەیان، دڵیان خۆشبو، گوتیان: ئەمە بارانی پێیە بۆمان، نەخێر وانیە!! بەڵکو ئەوە ئەو کارەساتەیە پەلەتانە پێش بێت، ڕەشەبایەکی توند، کە سزایەکی بە ئازار و بە ئێشی پێیە. ئەو ڕەشەبایە؛ هەموو شتێک و هەموو شوێنێک کاول دەکات بە فەرمانی پەروەردگاری، ئیتر کەسیان دیار نەمان جگە لە ماڵە چۆڵ و هوڵەکانیان، هەر ئا بەو شێوەیە و بەو جۆرە سزایانە تۆڵە لە قەوم و هۆز و گەلانی تاوانبار و تاوانکار دەسێنین (لە هەموو کات و شوێنێکدا، ئەگەر یاخی ببن) :
{{فَلَمَّا رَأَوْهُ عَارِضًا مُّسْتَقْبِلَ أَوْدِيَتِهِمْ قَالُوا هَذَا عَارِضٌ مُّمْطِرُنَا بَلْ هُوَ مَا اسْتَعْجَلْتُم بِهِ رِيحٌ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٌ﴿٢٤﴾ تُدَمِّرُ كُلَّ شَيْءٍ بِأَمْرِ رَبِّهَا فَأَصْبَحُوا لَا يُرَى إِلَّا مَسَاكِنُهُمْ كَذَلِكَ نَجْزِي الْقَوْمَ الْمُجْرِمِينَ ﴿٢٥﴾}} (ألأحقاف).
بەو جۆرە سزای سەخت لەسەر ئەو گەلە جێ بەجێ کرا و لەو سزا سەختەدا خودای پەروەردگار (هود) و ئەو برادەرانەی لەگەڵیدا بوون ڕزگار کرد:
{{وَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًا وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَنَجَّيْنَاهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ ﴿٥٨﴾}} (هود).
واتە: کاتێکیش فەرمانی ئێمە هات (کە بڕیاری تێداچوونی هۆزی عاد بوو)، ئەوە هود و ئەوانەی بڕوایان هێنابو و لەگەڵ ئەودا بوون ڕزگاریشمان کردن بە هۆی بەزەیی و لێبووردەیی خۆمانەوە لە سزایەکی زۆر سەخت و گران.
ئیتر بەو جۆرە (هود) و ئەوانەی کە لەگەڵی دابوون ڕزگاریان بوو، سزاش بۆ سەر گەلی (عاد) ئەوە بوو خودای گەورە بۆ ماوەی حەوت شەو و هەشت ڕۆژی لەسەر یەک ڕەشەبا و زریانێکی سەختی بۆ ناردن و تەفر و تونای کردن:
{{وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا بِرِيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ ﴿٦﴾ سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَانِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا فَتَرَى الْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَى كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ ﴿٧﴾ فَهَلْ تَرَى لَهُم مِّن بَاقِيَةٍ ﴿٨﴾}} (ألحاقة).
واتە: گەلی عادیش بە ڕەشەبایەکی ساردی بەهێزی وێرانکەر لەناوبران. حەوت شەو و حەوت ڕۆژ هەڵیکردە سەریان، بەردەوام و بەهێز دەتبینی ئەو خەڵکە هەموو لاڵ و پاڵ لێی دەکەوتن هەروەک قەدی دارخورمای لەڕیشە هەڵکەندراو، چۆن بەئاسانی دەکەوێت و شەق دەبات. جا ئایا دەبینیت کەسیان مابێت و کەسیان ڕزگاری بووبێت؟!
لەباسی بەسەرهاتی (هود) و قەومی (عاد) ئەو پەند و ئامۆژگاریە دەبێ وەرگرین کە مسوڵمانی ڕاستەقینە دەبی بەسەبر بێت لەگەڵ بێباوەڕاندا، هەروەها نابێ وەک قەومی (عاد) بە ماڵ و دارایی بنازین و لەخودا غافڵ ببین..
وصلّى اللهُ عَلى سَيِّدِنا محَمّدٍ وَعَلى آلهِ وأصْحابِه أجمَعين