(بۆخوارەوە)(بۆسەرەوە)


ذوالكفل ()


خودای گەورە فەرموویە:
{{وَإِسْمَاعِيلَ وَإِدْرِيسَ وَذَا الْكِفْلِ كُلٌّ مِّنَ الصَّابِرِينَ ﴿٨٥﴾ وَأَدْخَلْنَاهُمْ فِي رَحْمَتِنَا إِنَّهُم مِّنَ الصَّالِحِينَ ﴿٨٦﴾ }}. ألأنبياء.
واتە: پێغەمبەرانی وەک ئیسماعیل ــ ئیدریس ــ ذوالكفل ــ هەریەکەیان لەپێغەمبەرانی بەئارام و خۆڕاگر بوون، ئێمە ئەوانمان خستۆتە بەرسایەی سوزو ڕەحمەتی خۆمان و ئەوان لە چاکان و صالحان بوون.

هەروەها خودا فەرموویە:
{{وَاذْكُرْ إِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَذَا الْكِفْلِ وَكُلٌّ مِّنْ الْأَخْيَارِ ﴿٤٨﴾}}. ص
واتە: ئەو پێغەمبەرانەی دیکەش بەیاد بێنەوە، وەک (اسماعیل)و (الیسع)و (ذوالكفل) کە هەموویان لەچاکان و هەڵبژێراوان بوون.

(إبن كثير) ــ خودا لێ ی خۆشبێت ــ دەڵێت: لەوئایەتانەدا وا دەردەکەوێت کە(ذوالكفل) پێغەمبەر بووبێت ئەویش بەپێ ی ئەو ناوهێنان و جۆرە ستایش کردنەی کە قورئانی پیرۆز لەگەڵ ئەو پێغەمبەرانەی دیکەدا ناوی هێناوە، تاکە بەڵگەی بەناوبانگیش لەم ڕووەوە هەر ئەوەیە. بەڵام قورئان نەبەکورتی و نەبەدرێژی باسی چۆنیەتی بانگەوازو پەیامی ئەم پێغەمبەرەو باسی ئەو گەلەی نێرراوە بۆ لایان نەکردووەو باسی ژیانیشی هەر نەکردووە. شارەزایانی مێژووش وای دادەنێن کە ئەم پیاوە کوڕی (ئەیوب ) بووبێت و، ناویشی لەبنەڕەتدا (بیشر) بووبێت و خودای مەزن دوای (ئەیوب) کردبێتی بە پێغەمبەرو ناوی (ذوالكفل)ی لێ نابێت، چونکە مەرجی هەندێک عیبادەت و فەرمانی لەئەستۆ گرتووەو مەرجەکانیشی بردۆتە سەر.