|
بسم الله الرحمن الرحيم
ئەو هەڵانەی کە هەندێک لە حاجیان تێی دەکەون
1 ـ هەڵەی ئیحرام:
ا ـ ئاگادار بەبێ ئیحرام میقات بەجێ مەهێڵە. هەتا ئەگەر لەناو فڕۆکەش بوویت یا زووتر ئیحرامەکەت بەستبێ یا بەگەیشتنت بۆ سەر یەک لە میقاتەکان دەبێ یەکسەر بیبەستی.
ب ـ هەندێک لە پیاوان لەگەڵ ئیحرام کردندا شانی لای ڕاستیان ڕووت دەکەنەوە (اضطباع) ئەوە جایز نیە، چونکە (اضطباع) هەر لە حاڵەتی تەوافی( قودوم ـ عومرە) دەبیت.
ج ـ هەندێک لە ئافرەتەکان وا دەزانن دەبێ جلی ئیحرام ڕەنگی تایبەتی هەبێ، ئەوە هەڵەیە چونکە ئافرەتان جلی ئیحرامیان ئەو جلانەی خۆیانە کەلەبەریاندایە بە شەرتێک شەرعی بێت
2 ـ هەڵەی تەواف:
ا ـ زۆربەی حاجی یەکان کتێبێکی دوعا بەدەستەوە دەگرن لە کاتی تەوافدا و دەی خوێننەوە و جاری واش هەیە کۆمەڵێک خەڵکیان لەگەڵدایە ئەو دوعایانە دووبارە دەکەنەوە کە ئەو بەدەنگی بەرز دەیخوێنێ ئەوەش جایز نی یە چونکە..یەکەم.. لە پێغەمبەرەوە ( ) نەهاتوە کە دوعای تایبەتی خوێندبێ لە کاتی تەواف..دووەم..دوعای جەماعی بیدعەیە، و سەر لەخەڵکی دیکە دەشێوێنێ. بۆیە ئەوە باشترە کە هەرکەس بۆخۆی دوعا بخوێنێ بەبێ دەنگ بەرز کردنەوە.
ب ـ کەسانێک ئەزیەتی خۆیان و خەلکی دیش دەدەن لە پێناوی ئەوەی بگەنە بەردە ڕەشەکە بۆ ماچ کردنی یا دەست لێدانی.
ئەگەر قەڕەباڵغی هەبوو ئەوە هیچ پێویست ناکات ئەزیەتی خۆی و خەڵکی بدا بەڵکو هەر لەدوورەوە دەست بۆ بەردە ڕەشەکە بڵند بکات کیفایەتە. چونکە ماچ کردن و دەست لێدانی بەردەکە نە روکنە نە واجیبە.
3 ـ هەڵەی سەفا و مەروە:
بەپەلە ڕۆیشتن تەنهانێوان دوو میلە سەوزەکەیە، نەک هەموو ڕیگەکە وەک هەندێک لەحاجی یەکان دەیکەن.
4 ـ هەڵەکانی وەستان لە عەرەفە:
ا ـ هەندێک لە حاجی یەکان ئاگایان لە شوێنی وەستانیان نی یە، ئایا لەناو سنووری (عەرەفە)ن یانا! چونکە ئەگەر لەدەرەوەی سنووری عەرەفە بن ئەوە حەجەکەیان دروست نی یە.
ب ـ هەندێک وادەزانن ئەگەر نەچن بۆ کێوی ڕەحمە یاخود چاویان لێ نەبێت حەجیان قەبوڵ نابێت.
نەخێر وا نیە بەڵکو هەموو عەرەفە جێی وەستانە بە شەرتیک لە سنووری عەرەفە دەرنەچن.
ج ـ هەندێک عەرەفە بەجێ دەهێڵن و دەڕۆن بۆ موزدەلیفە پێشی خۆرئاوابوون. ئەوەش نابێت بەڵکو دەبێ دوای خۆرئاوابوون عەرەفە جی بهێڵن.
5 ـ هەڵەکانی موزدەلیفە:
پێویست ناکات لەحەوت بەرد زیاتر کۆبکرێتەوە لە موزدەلیفە بۆ ڕەمی (جەمرات).
6 ـ هەڵەکانی کاتی ڕەمی (جمرات):
بۆ ڕەمی کردن دەبێ بە تەرتیب بکرێ :1ـ ألصغرى 2 ـ ألوسطى3 ـ ألكبرى.
وەناشبێ هەموو بەردەکان بەکۆمەڵ فڕی بدەی، لەو حاڵەتە بەیەك بەرد حیساب دەکرێت.
7 ـ دوای تەوافی ماڵ ئاوایی دەبێ یەکسەر مەککە بەجێ بهێڵێ.
8 ـ هەڵەکانی سەردانی مەدینە:
لەسەردانی هەر گۆڕێک یا گۆڕستانێک، ئاگات لەئادابی گۆڕستان بێت و نەکەیت بەدەر لە خودا بپاڕییتەوە و بیکەیتە تکاکارت.
والله تعالی اعلم وصلى الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه
|